واده‌ی‌ ده‌ستپێكی‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین ئاشكرا كرا


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق واده‌ی‌ ده‌ستپێكی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ئاشكرا كرد .

پاش گه‌یشتنی‌ تیمی‌ باله‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ ( غاز جنوب ، هه‌ولێر ، به‌حری‌ و پێشمه‌رگه‌ ) به‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ، لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێَكان له‌ یه‌كێتییه‌كه‌ بڕیاری‌ دا له‌ 6 ی‌ مانگی‌ ئازاری‌ داهاتوو یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین به‌ڕێوه‌ ببات و شاری‌ به‌صره‌ی‌ دیاری‌ كرد بۆ میوانداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ .

هه‌روه‌ك لیژنه‌ی‌ پێبڕكێكان بڕیاری‌ داوه‌ كه‌ له‌ پاش جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆز یارییه‌كانی‌ خولی‌ پله‌ دووی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست ( به‌غداد ، دیالی‌ ، ئه‌نبار و صه‌لاَحه‌دین ) ئه‌نجام ده‌درێن .


PM:03:48:27/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌