‌بریكاره‌كه‌ی‌ كڤارا له‌سه‌ر داهاتووی‌ هاته‌ ده‌نگ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ماموکا گۆگێلی، بریکاری ئەستێرەی یانەی ناپۆلی کڤارا لێدوانێکی لەسەر ئەگەری جێهێشتنی یاریزانەکە لە یانەی ناپۆلی‌ لە هاوینی داهاتوودا.

کڤارا تا ساڵی ٢٠٢٧ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ناپۆلی هەیە، بەڵام یەکێک لە کەمترین مووچەکانی تیپەکە وەردەگرێت.

گۆگێلی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی تیشکی خستۆتە سەری، وتی: خڤیچا بە پەرۆشە بۆ یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە یان مەدرید، هەرچەندە ئۆفەری لەلایەن پاریس سانجێرمان و چەند یانەیەکی ئینگلیزی و ئیتاڵییەوە پێگەیشتووە.

لە کۆتاییدا وتی: شتەکان لەبارەی داهاتووی کڤاراتشێلیا لە مانگی ئایاری داهاتوودا ڕوونتر دەبنەوە.

کڤارا لەم وەرزەدا 33 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ ناپۆلی ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا 6 گۆڵی تۆمارکرد و 5 ئەسیستیشی کردووه‌.



PM:03:26:27/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌