پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی به هاوكاری یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی و به سپۆنسه‌ری فاملی مۆڵ سێهه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی نێو ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌بات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 29 ی شوبات تا 1 ی ئازاری 2024 و له نێو هۆڵی تایبه‌ت به یارییه‌كان له فاملی مۆڵ به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو یاریزانانی به‌شداری بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان و نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه یه‌كێك ده‌بێت له چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی كه گرنگی به‌رچاوی پێده‌درێت ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد كه یارییه‌كانی به دوو قۆناغ ده‌بێت و یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می له كۆتایی مانگی شوبات بۆ سه‌ره‌تای مانگی ئازاره و دواتر و یارییه‌كانی كۆتایی له ڕۆژانی 3 و 4 ی ئازاری 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چن خاوه‌ن نازناو له‌و قۆناغه‌دا خه‌لاَت ده‌كرێت .