لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان واده‌ی‌ ده‌ستپێكی‌ خولی‌ پله‌ دووی‌ عێراقی‌ ئاشكرا كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ باله‌ی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ و واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ پله‌ دووی‌ یانه‌كانی‌ عێراقی‌ ئاشكرا كردوو بڕیاری‌ دا له‌ به‌رواری‌ 29 ی‌ شوباتی‌ 2024 یارییه‌كانی‌ ده‌ست پێبكات .

ئه‌مه‌ و له‌ بڕیاره‌كانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ناوبراو  ، یانه‌كان به‌ پێی‌ ناوچه‌ی‌ نیشته‌جێبوون یارییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن  و شاری‌ ، كه‌ركوك میوانداری‌ له‌ یارییه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ باكور و به‌غدادی‌ پایته‌ختیش میوانداری‌ له‌ یانه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن ، هه‌رچی‌ یانه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ فوراتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌بێت له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا ڕكابه‌رییه‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مه‌و ناوچه‌ی‌ خواروی‌ عێراق -یش له‌ شاری‌ به‌صره‌ كۆده‌بنه‌وه‌ .



PM:02:37:20/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌