‌ڕۆنی‌ ڕۆناڵدۆ شۆك ده‌كات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

وایین ڕۆنی هێرشبەری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوڕێی خۆی بە خۆپەرست لە یاریگادا وەسفکرد، بە پێچەوانەی لیۆنێل مێسی.

ڕۆنی و ڕۆناڵدۆ بۆ ماوەی 5 ساڵ لە مانچستەر یونایتددا یاریان کردووە، لە ساڵی 2004 تا 2009، پێش ئەوەی پورتوگالییەکە بەرەو ڕیاڵ مەدرید بڕوات.

یاریزانە ئینگلیزەکە دەڵێت: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، عەقڵیەتی گۆڵەکانە، کەمێک خۆپەرست بوو، گرنگی بە هیچ شتێکی دیکە نەدەدا جگه‌ له‌ گۆڵ.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تەنها شتێک کە پورتوگالیەکان دەیانویست بیکەن گۆڵ تۆمارکردن بوو، بە پێچەوانەی مێسی یاریزانێک بۆی دەدۆزیتەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تیپەکە بکات و دەیەوێت زیاتر یاری بکات”.


PM:07:41:18/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌