‌گریزمان دانی بە شتێكی گرنگدا نا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئەنتوان گریزمانی یاریزانی فەرەنسی، هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، دانی بەوەدانا کە هەڵەی کردووە بە چوونی بۆ بەرشەلۆنە.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵەکە دوو ساڵ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەسەر بردووە، لە ساڵی 2019 تا 2021

گریزمان لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی " فتبۆڵ ئیسپانیا” بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ناچار بووم ئەتلەتیکۆ مەدرید بەجێبهێڵم (لە ساڵی ٢٠١٩)، هەمیشە باوەڕمان وایە کە دەرەوەی وڵات باشترە”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دوای چەند مانگێک بۆم دەرکەوت کە لە بەرشەلۆنە ئەوەندە دڵخۆش نیم کە لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بووم.

دەشڵێت: لەخۆم توڕە بووم، ناچار بووم بە زەحمەت کاربکەم و ئارام بم.

ئاماژەی بەوەشکرد، فێرناندۆ تۆرێس کاتێک گەڕامەوە بۆ ڕۆژبلانکۆس پێی وتم ئەگەر هەموو شتێک لە یاریگادا بدەم، هاندەران ڕێزم لێدەگرن.

جەختیشی کردەوە: بۆ من جێگای خۆشحاڵییە کە لە ئەتلێتیکۆ مەدریدم، هەڵەیەکم کرد بە گواستنەوە بۆ بارسێلۆنا، هەروەک چۆن دەکرێت بەسەر هەموو کەسێکدا بێت.



PM:04:49:17/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌