خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا

پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان و سه‌رپه‌رشتیاری‌ چالاكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ی‌ چه‌ناڵی‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتیه‌كه‌یان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ فه‌یس بووك خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق یان بلاَو كرده‌وه‌ كه‌ هه‌شت یانه‌ تێیدا به‌شداره‌ .

به‌ خشته‌ی‌ دیاری‌ كراوی‌ یارییه‌كان بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 8 ی‌ شوباتی‌ 2024 یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك له‌ ڕۆژی‌ 12 ی‌ هه‌مان مانگدا كۆتایی‌ بێت .

یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ له‌ نێو هۆڵی‌ حه‌ی‌ عه‌باس له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و یانه‌كانی‌ ( نینوی‌ ، پێشمه‌رگه‌ ، غاز جنوب ، به‌حری‌ ، مه‌صافی‌ شیمال ، هه‌ولێر ، صمود و حه‌بانیه‌ ) تێیدا به‌شدارن .

ئه‌مه‌و بڕیاره‌ له‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆیاندا ، تیمی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر تازه‌ه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ نینوی‌ یاری‌ بكه‌ن و ئه‌و یاریه‌ش له‌ كاتژمێر 10:00 ی‌ سه‌ر له‌ به‌یانی‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

هه‌رچی‌ دووه‌م یاری‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ شاری‌ ڕۆشنبیرانه‌ له‌ هه‌مان كاتژمێر و له‌ دووه‌م ڕۆژی‌ یارییه‌كاندا ڕوبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ غاز جنوب ده‌بنه‌وه‌ .

خشته‌ی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌ :


PM:08:07:05/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌