‌پێكانی‌ ئه‌ستێره‌كه‌ی‌ ڕیاڵ مه‌درید پێناچێت سوك بێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

كامافینگای‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دووچاری‌ پێكان بووه‌ له‌ ئه‌ژنۆیدا

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید سەری سوڕما کاتێک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دوای دێربی پرسیاری لەبارەی ڕەوشی جەستەیی کاماڤینگا لێکرا.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە وەڵامدا وتی: هیچ شتێک لەبارەی کاماڤینگا نازانم، بەڵام پێدەچێت تەنها لێدانێک بووبێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەنچیلۆتی نەیبینیوە کە چۆن کاماڤینگا چووە ژووری جلگۆڕین و ئاماژەی بە ئازار و نائارامکەر دەکات.

ڕۆژنامەی مارکا ڕوونیشیکردووەتەوە، پێکانەکەی کاماڤینگا لە ئەژنۆی ڕاستیدا بووە کە هەمان ئەو شوێنەیە کە پێکانەکەی لێی بووە و بەهۆیەوە بۆ ماوەی دوو مانگ ئامادەنەبووە.

ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێکانەکەی کاماڤینگا لە ئەژنۆیدا لە ئێستادا ڕیال مەدرید ترسناکە.


PM:07:54:05/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌