پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به كۆتاهاتنی جه‌وله‌ی حه‌وته‌م و كۆتایی ، چوار تیمی گه‌یشتوو به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق خۆیان نمایش كرد .
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 ی شوباتی 2024 كۆتا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه هه‌شت یانه تێیدا به‌شدار بوو به‌ڕێوه چوو .
له‌و جه‌وله‌یه‌دا ، یانه‌ی مه‌صافی شیمال ، نینوی ، غاز جنوب و هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و ئه‌نجامی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون .
پێشمه‌رگه × مه‌صافی شیمال 2-3
نینوی × صمود 3-2
غاز جنوب × به‌حری 3-1
هه‌ولێر - حه‌بانیه 3-0
به‌و ئه‌نجامانه‌ش تیمی باله‌ی یانه‌ی غاز جنوب به پله‌ی یه‌كه‌م ، هه‌ولێر به‌پله‌ی دووه‌م و به‌حری و پێشمه‌رگه به پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌م گه‌یشتنیان به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد .