ته‌ندروستی -
ته‌ڕبوونی پێ هۆكاره بۆ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و دابه‌زینی سیستمی به‌رگری له‌ش و ئه‌وانه‌ش هۆكاری توشبونن به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.
دكتۆره ئاناستازیا ڤۆمیتشۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێنه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڤاری Gazeta.Ru وتویه‌تی"به‌دڵنیاییه‌وه ته‌ڕبوونی پێ به‌ته‌نها هۆكاری توشبوون نییه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م نه‌خۆشییه ڤایرۆس یان به‌كتریایه واده‌كات سیستمی به‌رگری له‌ش دابه‌زێت له ئه‌نجامدا ئه‌ندامه‌كانی له‌ش توشی هه‌وكردن ببێت له‌ناویاندا په‌رده‌ی دیوی ناوه‌وه‌ی دڵ"
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌كرێت نه‌خۆشی هه‌وكردنی ماسولكه‌ی ڤایرۆسی دڵ كار له خراپبوون و تێكچونی ماسولكه‌ی دڵ بكات"
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ته‌ڕبوونی پێ ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام پێكانیان ته‌ڕ ده‌بێت و له ئاودایه له‌و ڕێگه‌یه‌وه كه‌ڕوو یان هه‌ر هۆكارێكی توشبوون به نه‌خۆشی بچێته جه‌سته‌یانه‌وه، یان ته‌ڕبوونی به‌رده‌وامی پێ ببێته هۆی ڕه‌قبوونی پێ و ملوله‌كانی خوێن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری مه‌ترسیدارتری ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن له ته‌ڕبوونی پێكانیان و قاچیان به وشكی و گه‌رمی بهێڵنه‌وه"