پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له په‌ڕاوێزی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا خولی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕانی یانه نایابه‌كان به‌به‌شداری یانه‌كانی ( مه‌صافی شیمال ، حه‌بانیه ، صمود ، هه‌ولێر ، نینوی ، به‌حری ، غاز جنوب و پێشمه‌رگه ) ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ك شاری كه‌ربه‌لای دیاری كرد بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی .
ئه‌مه‌و له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی هۆتیل په‌رێژ كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه‌ی ئه‌نجام دا و یانه‌كانی دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ كرد كه له گروپی یه‌كه‌م تیمی باله‌ی یانه‌كانی ( مه‌صافی شیمال ، حه‌بانیه ، صمود و هه‌ولێر ) ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ( نینوی ، به‌حری ، غاز حنوب و پێشمه‌رگه ) به یه‌ك ده‌گه‌ن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی خولی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق بڕیار نوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی باله‌ی عێراق بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و ووتی ، یه‌كێتی باله‌ی عێراق خولی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ له دایك بوانی سالاَنی 2007 و 2008 ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گرنگی دانه به ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی یارییه‌كه تا بۆ سالاَنی داهاتوو بتوانین نه‌وه‌یه‌كی نوێی یاریزانانی باله بگه‌یه‌نینه خوله به‌هێزه‌كانی پێشكه‌وتوان ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان ووتیشی له ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا و له به‌رواری 8 تا 12 ی شوباتی 2024 یارییه‌كانی خولی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و هه‌روه‌ك پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ش دیاری ده‌كه‌ین .