پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان له شاری سلێمانی و له نێو باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و به‌به‌شداری نوێنه‌ری یانه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی فێرگه‌كانی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی دوا قۆناغی یاریه‌كانیان ئه‌نجام دا .
ئه‌مه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له سه‌ره‌تای مانگی ئازاری 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌كانی بابان و ئاشتی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچن .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی ، فه‌رمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هونه‌ری فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه ئاماده‌بووی كۆبونه‌وه‌كه بوو ، بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا‌و ووتی ، هه‌شت فێرگه‌ی یانه‌كانی كوردستان له قۆناغی كۆتایدا به‌شداری ده‌كه‌ن و یارییه‌كانی به شێوه‌ی دوو دۆڕان ده‌بێت بۆ هه‌رتیمێك ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه تیمه‌كانی فێرگه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه كراون و له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م فێرگه‌كانی ( ئاشتی ، باوه نور ، هه‌ولێر و ڕانیه ) یاری ده‌كه‌ن و هه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌بێت ( بروسك ، شێروانه ، پێشمه‌رگه و په‌یام ) ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و دواجار و له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یاری ده‌كات و بۆ دووه‌م كۆمه‌ڵه‌ش خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یاری ده‌كه‌ن .
فه‌رمان له دوا ووته‌ی ووتی ، ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنین وه‌ك یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .