فێرگه‌كانی‌ سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی‌ داهاتووی‌ پاڵه‌وانێتی‌ كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆده‌بنه‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا و له‌ بڕگه‌ی‌ ژماره‌ پێنجی‌ بڕیاره‌كانی‌ ، بڕیاری‌ دا كه‌ له‌ به‌رواری‌ 31 ی‌ 1 / 2024 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ، كۆبونه‌وه‌ی‌ فێرگه‌كانی‌ گه‌یشتوو به‌ قۆناغی‌ داهاتووی‌ پاڵه‌وانێتی‌ فێرگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌نجام بدات .

هه‌روه‌ك له‌و بڕگه‌یه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ پێدراوه‌ هاتووه‌ داوا له‌ نوێنه‌ری‌ یانه‌كانی‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ین كه‌ له‌ كاتژمێر 11:00 ی‌ پێش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ی‌ به‌رواری‌ ئاماژه‌ پێدراو له‌ نێو هۆڵی‌ باره‌گه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئاماده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ریبن .

فێرگه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ پاڵه‌وانێتی‌ فێرگه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بریتین له‌ ( هه‌ولێر ، بروسك ، ئاشتی‌ ، پێشمه‌رگه‌ ، ڕانیه‌ ، شێروانه‌ ، باوه‌نور و په‌یام ) .



PM:03:47:29/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌