‌پاریس سانجێرمان گرێبەستی‌ لەگەڵ مۆسکاردۆ واژوو کرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت  

یانەی پاریس سانجێرمان دووەم گرێبەستی خۆی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی مانگی یەکی ئەمساڵدا ڕاگەیاند.

پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەدا کە گرێبەستی لەگەڵ گابرێل مۆسکاردۆی یاریزانی ناوەند کردووە کە لە یانەی کۆرینتیانی بەڕازیلییەوە .

مۆسکاردۆ گرێبەستەکەی واژۆکرد کە تا هاوینی ٢٠٢٨ درێژدەبێتەوە و وەرزی ئێستای بە خواستن لەگەڵ یانەی کۆرینتیانز تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ تەواو دەکات.



PM:03:06:26/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌