‌پاریس سانجێرمان کیبڕکێی گواستنەوەی‌ یاریزانێکی‌ لاو لە بەرشەلۆنە دەباتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی پاریس سانجێرمان نزیکە لە گواستنەوەی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی گابرێل مۆسکاردۆ کە یاریزانی یانەی کۆرینتیانە و سەرنجی بەرشەلۆنەی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

مۆسکاردۆ لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات، هەروەها بەهۆی لێهاتوویی لە یاریکردنی وەک یاریزانێکی بەرگریدا بە "کاسیمیرۆی نوێ” ناسراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، یانەی پاریس سانجێرمان لە لێواری یەکلاکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنەدایە کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ئەستێرە لاوە ڕوو لە یانە پاریسییەکەدا دەکات

لە ڕاپۆرتەکەدا دووپاتی کردەوە کە ئیدارەی یانە پاریسییەکە لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن سەبارەت بە بەهای مووچەکە، ئەستێرە لاوەکەش پێشوازی لە بیرۆکەی یاریکردن بۆ یانە پاریسییەکە کرد، کە دەبێتە یەکەم وێستگەی لە ئەوروپا.

ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەنگاوی داهاتوو ڕێککەوتن دەبێت لەسەر بەهای گواستنەوەکان، هەروەها هەردوو یانە پێشتر چوونەتە قۆناغی دانوستان، پێشبینیش دەکرێت بەهای گرێبەستەکە بگاتە نزیکەی 25 ملیۆن یۆرۆ.

مۆسکاردۆ تەمەنی 18 ساڵە و لە یاریکردندا وەک یاریزانێکی بەرگریکار باشە، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کۆرینتیانز لە مانگی تەمموزی 2026 کۆتایی دێت.

مۆسکاردۆ لە 25 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ تیپی یەکەمی یانە بەڕازیلییەکە کردووە، گۆڵێکی تۆمارکردووە و هەمان گۆڵیشی دروست کردوە

بەم شێوەیەش یانە یانە پاریسییەکە کێبڕکێکە لە یانەی‌ بەرشەلۆنە دەباتەوە کە ئارەزوویەکی‌ زۆری‌ بۆ گواستنەوەی‌ هەیە.



PM:03:02:05/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌