سوپرازێکی‌ گەورە لە بارەی‌ تیرشتینگەوە ئاشکرا دەکرێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی، سوپرایزێکی گەورەی ئاشکرا کرد سەبارەت بە بارودۆخی گۆڵپارێزیبەرشەلۆنە، مارک ئەندرێ تێر ستیگن.

تێر ستیگن لە یارییەکانی بەرشەلۆنەدا بەشداری ناکات بەهۆی پێکانێکی بەشی خوارەوەی پشتی کە لە سەرەتای دوایین پشووی‌ نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تووشی بوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ستافی تەکنیکی و پزیشکی یانەکەدا هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی گۆڵپارێزەکە، چونکە چارەسەری ئێستا ئەنجامێکی دڵخۆشکەر نادات.

ڕەنگە ئەگەری نەشتەرگەری بەپەلەی تێر ستیگن لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت ئەگەر دوای ماوەیەک گۆڵپارێزەکە بگەڕێنێتەوە بۆ یارییەکانی بەرشەلۆنە چونکە ناتوانێت لەگەڵ تیپەکەدا ڕاهێنان بکات.

ئەمەش وایکرد  چاڤی، پشتڕاستی بکاتەوە کە تێر شتیگن لە یاری داهاتووی جیرۆنا لە خولی ئیسپانیا ئامادەنابێت



PM:02:59:04/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌