‌کاردانەوەی‌ تین هاگ پاش شکستەکەیان بەرانبەر نیوکاسڵ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

تین هاگ جەختدەکاتەوە بە خراپی یاریان کردوە و شایەنی دۆرانبوون بەڵام دەبێت خۆیان باشتر بکەن

دوای دۆرانی مانچستەر یونایتد بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە یانەی نیوکاسڵ ئیریک تین هاگی راهێنەری شەیتانە سورەکان رایگەیاند، بە خراپی دەرکەوتوون و یارییان کردووە و هەلی زۆریان لەدەست داوە، بەڵام دەبێت لە یارییەکانی داهاتوودا باشتر دەربکەون و بەرەو پێشەوە بچن.

لە درێژەی قسەکانیشدا جەختی لەوەکردەوە: راستە راشفۆرد کەوتووەتە بارودۆخێکی ناخۆشەوە بەهۆی گۆڵ تۆمار نەکردنەوە، بەڵام پشگیری لێدەکەن تاکو ئەو قۆناغە تێدەپەڕێنێت.

لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەکرد، هیچ بیانوویەکیان نییە بۆ ئەو دۆڕانە، تەنانەت پێکانەکانیش چونکە یانەیەکی وەک و مانچستەر یونایتد دەبێت هەمیشە بردنەوە بەدەست بهێنێت و بەرەو پێشەوە بچێت و ئەوانیش هەوڵێ زیاتر دەدەن بۆ ئەو ئامانجە.



PM:02:51:03/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌