‌جواو فلێکس وەڵامی‌ گریزمان و ساول نیگوێز دەداتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

جواو فیلیکس یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە وەڵامی ئەنتوان گریزمان و ساولی دوو یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی دایەوە، پێش یارییەکەی یەکشەممە.

هەردوو  یانەکە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە لوتکەی هەفتەی‌ پانزەهەمی خولی ئیسپانیا، لە یاریگای مۆنتخویک یەکتر دەبینن.

ئەم یارییە یەکەم یارییە بۆ فیلیکس بەرامبەر یانە سەرەکییەکەی کە جێی هێشت و لە هاوینی ئەمساڵدا بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گریزمان سەبارەت بە فیلیکس وتی: ساتێک هەبوو ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد، بەڵام دەبێت بەردەوام بیت.

لە کاتێکدا ساول لەبارەی فیلیکسەوە وتی: «ئەو دەیتوانی شتەکان باشتر لەوە بکات کە کردوویەتی لێرە.»

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بۆچوونی خۆی سەبارەت بە لێدوانەکانی گریزمان، فیلیکس وتی: من لەگەڵ ئەوە نیم، هەمووان بۆچوونی خۆیان هەیە، منیش هیچ لێدوانێک نادەم.

سەبارەت بە ساول، پورتوگالییەکە لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ڕوونە کە دەکرا کارەکان باشتر بکرایە، بەڵام پەیوەندی بە من و هەموو کەسێکەوە هەیە لە یانەکە.

لە کۆتاییدا دەڵێت: شتگەلێک هەبوون کە بە باشی ئەنجام نەدراون، بەڵام خەتای یەک کەس نەبووە، خەتای زۆر کەس بووە.


PM:12:30:02/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌