پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان درێژه به كار و چالاكییه‌كانی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له نێو هۆڵی كۆلێژی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاسته‌كانی تازه‌پێگه‌یشتوان ، لاوان و خوار 21 ساڵ ئه‌نجام ده‌دات .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كان له ڕۆژی هه‌ینی 1 ی 12 ی 2023 ده‌ست پێبكات و ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ بخایه‌نێت ، هه‌رچی یه‌كێتی نابراوه لۆگۆی فه‌رمی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ی ئاشكرا كرد كه گوزارشت ده‌كات له یه‌كێتییه‌كانی كاراتێی كوردستان ، سلێمانی ، هه‌ولێر ، كه‌ركوك ، هه‌ڵه‌بجه و dkf .