فەڕەنسا بە 14گۆڵ لە جەبەل تاریقی‌ بردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

هەڵبژاردەی‌ فەڕەنسا بە 14 گۆڵی‌ بێ وەڵام لە جەبەل تاریقی‌ بردەوە .

لە یارییەکانی‌ جەولەی‌ نۆیەمی‌ پاڵاوتنی‌ یۆرۆ و لە کۆمەڵەی‌ دووەم فەڕەنسا میوانداری‌ جەبەل تاریقی‌ کرد و یارییەکە 14-0  لە سودی‌ فەڕەنسا کۆتییهات .

14گۆڵەکەی‌ فەڕەنسا سانتۆس بە هەڵە و مارکۆس تورام و زیری‌ و مباپێ سێ گۆڵ و  جۆناسان کلوس و کومان دوو گۆل و عوسمان دیمبیلی‌ و ربیۆت و فۆفۆنا و جیرۆد دوو گۆڵ تۆماریان کرد و بەو بردنەوەیە خاڵەکانی‌ فەڕەنسا بووە 24 خاڵ و لە پلەی‌ یەکەمدایە .


PM:07:08:19/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌