‌لە یەک دۆخدا مێسی بەشداری‌ مۆندیال دەکات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لە یەک دۆخدا لیونێل مێسی بەشداری‌ مۆندیالی‌ داهاتوو دەکات ئەویش ئەگەر هەڵبژاردەکەی‌ توانی‌ پارێزگاری‌ لە نازناوی‌ کوپا ئەمریکا بکات.

نیکۆلاس تالیافیکۆ ، هاوڕێی لیۆنێل میسی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، ئەگەر ئەرجەنتین بتوانێت بەرگری لە نازناوی کۆپا ئەمریکا بکات بە دڵنیاییەوە میسی لە مۆندیالی داهاتوودا ئامادە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر مۆندیالیان لە قەتەر نەبردایە، ئەوا لیۆ وازهێنانی لە یاری هەڵبژاردە رادەگەیاند، بەڵام ئێستا پاڵنەرێکی هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، ئەگەر کۆپا ئەمریکایان بوێت، بە دڵنیاییەوە مێسی دەیەوێت بەردەوام .


PM:02:35:16/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌