دوای‌ یارییەکەی‌ ڤالێنسیا ئەنچیلۆتی‌ لە ژووری‌ جلگۆڕین ڕەخنەی‌ لە دوو یاریزان گرتووە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

كارلۆ ئەنچیلۆتی پاش یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا رەخنەی لە براهیم دیاز و ڤینیسیۆس گرتووە.

رۆژنامەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی رایگەیاند کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دوای یارییەکەی ڤالێنسیا ڕەخنەی لە دوو یاریزانی یانەکە گرتووە.

دیفینسا ئاشکرای کرد کە راهێنەرەکەی مێرەنگی ، دوای یارییەکە لە ژووری جلگۆڕین لەگەڵ براهیم دیاز یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید قسەی کردووە ،هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە کە پێویستە زیاتر کاریگەر بێت لە نێو یاریگادا.

رۆژنامەکە ئاماژەیبەوەشکرد کە راهێنەرەکە پێی راگەیاندووە کە پێویستە واز لە یاریکردن بهێنێت بە پاژنەی پێ چونکە ئەو شێوازە یارییەی بە دڵ نییە

ڕوونیشیکردەوە کە ئەنچیلۆتی ڕەخنەی لە ڤینیسیۆس جونیۆریش گرتووە بەهۆی جوڵە نمایشکارییەکان کە لە نێو یاریگا ئەنجامیدەدات و دڵنیایکردووەتەوە کە ئەو نمایشانە پێویست نییە.

رۆژنامەکە لە کۆتایدا وتی کە ئەنچیلۆتی ترسی ئەوەی هەیە ئەو جوڵە نمایشکارانەی یاریزانانی ڕیال مەدرید لە نێو یاریگا دەیکەن ،ببێتە هۆی تورەبوونی یاریزانانی رکابەر و کە ئەوەش دەبێتە هۆی زیاتر بوونی رێژەی پێکانەکانی یاریزانەکان.



PM:07:11:13/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌