‌نێوانی‌ مباپێ و ئینریکی‌ تەقەی‌ تێکەوت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

سەرەڕای‌ تۆمارکردنی‌ هاتریک بەڵام لویس ئینریکی‌ ڕەخنە لە ئاستی‌ کیلیان مباپێ دەگرێت 

دوای بردنەوەی پاریس سانجێرمان لە ریمس و تۆمارکردنی هاتریک لە لایەن مباپێوە، لویس ئینریکی رایگەیاند هیچ دڵخۆش نیم، راستە مباپێ هاتریکی تۆمار کردووە و یەکلاکەرەوەی یارییەکەبوو بەڵام ئەوە بەس نەبووە، چونکە ئەوەی لێی داواکردبوو جێبەجێی نەکردووە.

هەر بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن ، ئەستێرە فەرەنسییەکە نیگەرانە لەو لێدوانەی ئینریکی بە تایبەت چونکە لەم دواییەدا راهێنەرە ئیسپانییەکە گرنگی زیاتر بە باڵی راستی یاریگا دەدات بە بوونی ئەشرەف حەکیمی و عوسمان دیمبلی ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی مباپێ بێ پاڵپشت بمێنێتەوە .


PM:02:38:12/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌