پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی خۆی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجام دا و چه‌ندین بڕیاری له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ده‌ركرد كه له گرنگترین یان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌ریانه‌یه‌ك لە سەر ئاستی پێشکەوتوان بەشداری خولەکانی کوردستان نەکات، بێبه‌ش ده‌بێت له خوله‌كانی ژێر 20 ساڵان و 18 ساڵان .
ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 18 ی مانگی 11 ی دیاری كردووه تا دڵنیایی له ته‌واوی یانه‌كان وه‌ربگرێت له به‌رده‌وامبونیان له چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان .