پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان به هاوكاری لقی دهۆكی یه‌كێتییه‌كه‌ی له نێو هۆڵی كه‌مال جه‌لاله‌دین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كانی یاریزانانی پارێزگه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌باره‌ت به‌و پاڵه‌وانێتیه زرنگ سه‌لاَح جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه یه‌كێك ده‌بێت له چالاكییه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌مان و بۆ ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی ( 6 ، 8 ، 10 ، 12 ، 14 ، 16 ، 18 و 20 ) ساڵ ده‌بێت ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێكرد كه یارییه‌كان ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له به‌رواری 9 تا 11 ی مانگی 11 ی 2023 ده‌خایه‌نێت .
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری یاریزانانی شاری سلێمانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كوردستان ووتی ، له شاری سلێمانی حه‌وت یاریزان به‌شداره كه 3 له‌و یاریزانانه له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ن و بریتین له ( ژیروان هاوڕێ ، ڕه‌هه‌ند ئاودێر و ئایدیا ئاودێر ) .