پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 6 ی 11 ی 2023 و به ئاماده‌بوونی د ، حه‌بیب عه‌لی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عێراق و حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ، سكرتێری یانه و وسام محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ، یاری جامی سوپه‌ری باله‌ی عێراق له نێوان تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و غاز به‌ڕێوه چوو كه هه‌ردوو یانه خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی عێراق بوون .
له‌و یارییه‌دا كه ماوه‌ی كاتژمێرێك و 25 خوله‌كی خایاند ، تێیداو یانه‌ی غاز توانیان به ئه‌نجامی 3 سێتی یه‌كلایه‌نه بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن به خاڵه‌كانی (25-15) (25-23) (25-19) .
ئه‌مه‌و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی یانه‌ی غاز بۆ دووه‌م وه‌رزی له‌سه‌ر یه‌ك جامی سوپه‌ری باله‌ی عێراقی بۆ خۆی برده‌وه .