پاڵەوانێتی شەتڕەنجی جیهانی بۆ ئارەزوومەندان لە شاری مەسقەتی عومان دەستی پێكرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

دوێنێ شەو پاڵەوانێتی جیهانی شەترەنج بۆ ئارەززمەندان 2023 لە شاری مەسقەت بە فەرمی دەستی پێكرد، ئەمەش دەستپێكی پێشبڕكێیەكی سەرنجڕاكێش بوو كە یاریزانانی شەترەنج ئارەزوومەند لە سەرانسەری جیهان كۆكردەوە. ئەم پاڵەوانێتییە كە لەلایەن لیژنەی شەترەنجی عومانییەوە بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەترەنج ڕێكدخرایە و لە 2-11ی ئەم مانگە تا 11-11-2023ی لە هۆڵی وەرزشی سەرەكی كۆمەڵگەی وەرزشی سوڵتان قابوس لە بوشر بەردەوام دەبێت .

لە میانی كۆبوونەوەیەكی تەكنیكیدا گفتوگۆ لەسەر دەستكارییە جەوهەریەكانی یاساكان و سیستەمی یاریكردن گفتوگۆیان لەسەر كرا و ڕوونكرانەوە، ئەم گۆڕانكاریانە ئامانجیان بەرزكردنەوەی توانای كێبڕكێ و دادپەروەری پاڵەوانێتییەكە،مەهدی عەبدولڕەحیم ئەندامی  فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەترەنج، تێڕوانینێكی بەنرخی پێشكەش كرد سەبارەت بەو یاسا و ڕێسایانەی كە یاریزانان دەبێت پابەندبن پێیەوە لەكاتی ناو هۆڵی یاریكردندا، هەروەها پاڵەوانێتییەكە بە رەچاوی یاریی پاك و ڕێوشوێنی كۆنترۆڵكردنی كات بەپێی یاسا و ڕێساكانی FIDE جێبەجێ دەكات.

پاڵەوانێتییەكە لە پێنج ئاستدا ولەهەردوو رەگەز بەڕێوەدەچێت كە بریتین لە: U2300 Open، U2000 Open و U1700 Open، U2000 Women و U1700 Women. هەر پێنج پێشبڕكێكە پاڵەوانێتی سویسرییە كە (9)  گەڕەی تێدا ئەنجام دەدرێت و كۆنترۆڵی كاتیان بە شێوەیەكی كلاسیكی هەیە، هەر ڕۆژێكی پاڵەوانێتیەكە هەموو رۆژێك لە كاتژمێر 4ی ئێوارە دەست پێدەكات.

سەبارەت بەبەشداری راهێنەری نێودەوڵەتی كورد ئەسعەد ئیسماعیل،كە بەشداربوو لە كۆبوونەوەی هونەری وگۆڕانكارییەكان لەهۆڵی سوڵتان قابوس لە بوشر،ئەسعەد ئیسماعیل گوتی : پاڵەوانیەتییەكە بە هزرێك وتوانایەكی هونەری وتەكنیكی باش بەرێوەدەچێت وسەڕەڕای چەند رێنمای وگۆڕانكاری نیوێی یەكێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج،ئومێد دەكەم بتوانم بەباشترین شێوە یارییەكان بەرێوەببەم،خزمەتی شەتڕەنج وگەلەكەمی پێبكەم.



PM:06:59:03/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌