گەڕی هەشتی شەتڕەنجی عێراق كۆتایی هات و یاریزانە كوردەكان پێشەنگن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

رۆژی پێنجەم و گەڕی هەشتەمی پاڵەوانیەتی یەكێتی شەتڕەنجی عێراق لە هۆتێل داوای شاری سلێمانی بەردەوامە وحسێن عەلی تاكە یاریزانە خاوەن (6) خاڵە وپێشەنگی گرتووە ولەداوی ئەویش ئاكار وئاریان (5) خاڵیان هەیە.

سەبارەت بە كۆتایی گەڕی هەشتەم و  رۆژی پێنجەم لەبەردەوامی پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی عێراق كە لە هۆتێل داوای شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت،ئەسعەد ئیسماعیل ئەندام و راوێژكاری هونەری یەكێتی شەتڕەنجی عێراق گوتی : دوای پێنج رۆژ لەكێبڕكێی هزری و دەروونی و توانا و متمانە و گەیشتن بە ریزی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی كوڕانی عێراق،حسێن عەلی لەپێشەنگە بەكۆكردنەوەی (6) خاڵ،هەروەها هەردوو یاریزانی پێشمەرگەی سلێمانی (ئاكار عەلی،ئاریان عەلی) بەكۆكردنەوەی (5) خاڵ لە دوای حسێن عەلییەوە دێن ودواتریش یاریزانان (عەلی لەیس و عەلی فیراس) هەروەك ئاكار وئاریان ئەوانیش (5) خاڵیان كۆكردۆتەوە ولەریزبەندی دووەم تا پێنجەمن،دواتریاریزان ( موعەزەز زاهر) لەپلەی شەشەم دێت بەكۆكردنەوەی (4:5) خاڵ .

هەروەها ئەندامی یەكێتی شەتڕەنجی عێراق ئەسعەد ئیسماعیل گوتی : هەریەك لەیاریزانان (محەمەد زۆزگ ومحەمە لەتیف و عەبدولوەهاب) ئەوانیش هەردوو پلەی حەوتەم وهەشتەم ونۆیەمیان گرتووە بەكۆكردنەوەی (3:5) خاڵ،هەروەها هەردوو یاریزان ( ئەمین محەمەد و عەباس حسێن) پلەكانی دەیەم و یانزەهەمیان گرتووە بە كۆكردنەوەی (2:5)،هەروەها یاریزان (ئەحمەد جەزا) بەكۆكردنەوەی (2) خاڵ لەریزبەندی دوانزە وكۆتایی دێت.

لەكۆتایی ئەسعەد ئیسماعیل گوتی : ئومێد دەكەم بتوانین تا رێكەوتی 1-11-2023 بەسەركەوتووی ئەم پاڵەوانیەتییە بەكۆتابێت و(5) یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لەشاری سلێمانی دەستنیشان بكرێت وبتوانن لەئایندە لەبۆنە نێودەوڵەتییەكان رەنگدانەوەی سەركەتنەكانیان پێوەدیاربێت و ئەنجامی گرنگ بۆ وڵاتەكەیان بەدەست بێنن.


PM:02:48:30/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌