‌نه‌خواردنه‌وه‌ی‌ بڕی پێویستی ئاو زیانی هه‌یه‌



ته‌ندروستی‌ -

دكتۆره‌ یلینا سۆلۆماتنیا پسپۆڕی خۆراك هۆشداری له‌ زیان و مه‌ترسییه‌كانی نه‌خواردنه‌وه‌ی‌ بڕی پێویست له‌ ئاو ده‌دات، به‌جۆرێك مه‌ترسییه‌كه‌ هه‌تا ئاستی خه‌ست بوونه‌وه‌ی‌ خوێن و جه‌ڵده‌ی‌ خوێن ده‌ڕوات.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" زیادبوونی لینجی خوێن و خه‌ستبوونه‌وه‌ی‌ به‌هۆی نه‌خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوه‌وه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ ته‌واوی جۆره‌كانی جه‌ڵده‌ زیاد ده‌كات، چونكه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا دڵ ناچار ده‌بێت دوو هێنده‌ی‌ توانای خۆی كاربكات"

یلینا ده‌شڵێت" خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو زۆر گرنگ و پێویسته‌ بۆ ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ و ئه‌نزیمه‌كان، بۆ هه‌رسكردنی خواردن به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی و به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌، نه‌خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌ردی زراو و گورچیله‌ و میزه‌ڵدان زیاد ده‌كات"

ئه‌م پسپۆڕه‌ ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات بۆ هه‌ر كیلۆگرامێك له‌ كێشی له‌ش30 میلیلتر ئاو بخورێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ كاری خۆی بكات به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی.



PM:03:08:28/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌