رێورەسمی بڵاوكردنەوەی پەرتووكی شەتڕەنج لەسلێمانی بەگرنگی پێشوازی لێكرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

بەئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی شەتڕەنجی عێراق وبەرێوەبەری گشتی وەرزشی سلێمانی و بەشێكی زۆری وەرزشوانانی دێرین و ئەهلی شەتڕەنج و دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكارانی وەرزشی،رێوەرەسمی بڵاوكردنەوەی پەرتووكی (فێربوونی شەتڕەنج بەئاسانی) لەلایەن نووسەر و ئامادەكار پشتیوان شێخ ئەحمەد حەمەد ناسێندرا.

سەرەتا زافر عەبدولئەمر سەرۆكی یەكێتی شەترەنجی عێراق بەكورتی وپوختی باسی لەگرنگی ئەم پەرتووكەكرد و پێی وابوو پاڵپشتێكی گرنگەبۆ هاندانی ئەوەی نەوەكانمان خولیا وحەزیان بۆ شەتڕەنج بچێت و دەستخۆشی لەنووسەری پەرتووكەكە كرد وپێی وابوو ئەم هەنگاوانە هەوێنی راستی سەرەتای دەستكەوتەكانە.

دواتر كاروان شێخ زیرەك بەرێوەبەری گشتی وەرزشی سلێمانی وتی : ئەم پەرتووكە كەلێنێكی گرنگی كتێبخانەی وەرزشی كوردی پڕكردۆتەوە كە  بەداخەوە ئێمە لەم بوارە هەژارین،دەبێـت پاڵپشت وهاندەری كاك پشتیوان وهەموو ئەو بەرێزانەبین كە ئەم هەنگاوانە دەهاوێژن بۆ پێشخستنی وەرزش و میدیای وەرزشی كوردی،ئێمە پاڵپشت و داكۆكیكارێكی بەردەوامی ئەم هەنگاوانە دەبین وزۆر پیرۆزە.

دواتر نووسەر وئامادەكاری پەرتووكەكە پشتیوان شێخ ئەحمەد حەمەد بەووردی و كوردی وبە كورتی باسێكی پەرتووكی (فێربوونی شەتڕەنج بەئاسانی) كرد و دواتریش ئامادەبوان نوقڵانەی نووسەر پەرتووكێك بوو بەدیاری پێشكەشی كردن.



PM:03:32:26/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌