ئەمڕۆ قۆناغی كۆتایی پایسكیلسواری عێراق لەسلێمانی بەرێوەدەچێت




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 21-10-2023 لەشاری سلێمانی قۆناغی چوارەم وكۆتایی پێشبڕكێیەكانی پاڵەوانیەتی پایسكیلسواری یانەكانی عێراق لەسەر تێكڕایی ئاستەكان بەرێوەبچێت.

لەقۆناغی یەكەم زیاتر لە (35) یانە بەشداریكرد لە پاش پاڵاوتن (15) یانە مایەوە بۆ ركاربەری لەسەرنازناوی عێراق لەسەر هەر چوار ئاست بێگومان لە كوڕان و كچان وماوەی سێ رۆژ دەخایەنێ.

سەبارەت بە قۆناغی كۆتایی ئەم پاڵەوانیەتییە سەرپەرسشتیاری یانەی هەولێر موسا محسین گوتی : بە شداری لە پالەوانەتی پایسكیل سواری یانەكانی عێراق قۆناغی چوارم وكۆتایی لە شاری سلیمانی ئێمە وەك یانەی هەولێر لە تیپی تازەپیگیشتوان لە پیشبركێی تیپ دژی كات ماوەی (30) كم بەشداری دەكەین و یانەكەمان توانی لە قۆناغی سێیەم لە شاری دهۆك پلەی سێیەم بە دەست بهینیت.

هەروەها  موسا محسین گوتی : سێ قۆناغەكانی تر لە شارەكانی بەغدا و  بەسڕا و دهۆك بەرێوەچوو،ئەم قۆناغەش قۆناغی چوارەمە ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەرێوەدەچێت،هەروەها یانە بەشداربووەكانی قۆناغی كۆتایی پێهاتوون لە یانەكانی (هەولێر، سناعە، حەشد شەعبی، ئەعزەمییە، فەتات ئایش (بەغدا) ،كارەبا،حەدبا،كۆیە،دهۆك،ئەولاد راجی،دفاع جەوی،سینیە،نەجدە،میساق، شەهرەبان،شەباب،عەدالە).


AM:10:31:21/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌