ئەستێرەیەکی‌ لاو بۆ جێگەکەی‌ بێنزیمە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت بە گواستنەوەی‌ موکۆکۆ لە یانەی‌ بوروسیا دۆرتمۆند شوێنی بێنزیما لە یانەکەی پڕبکاتەوە

رۆژنامەی‌ بێڵدی‌ ئەڵمانی‌ ئاشکرای‌ کردووە  یانەی ڕیال مەدرید چاودێری یوسوفا موکۆکۆی ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند کردووە و هەوڵ دەدات لە گواستنەوەی زستانەدا بیگوازێتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە بروسیا دۆرتمۆند لە نێوان 30 بۆ40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەکە دەبێت، پەیامنێر ئیلیا مێنا دەنووسێت: کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید، حەزی بە گواستنەوەی موکۆکۆیە کە هاوڕێیەکی دێرینی بێلینگهامە و دەتوانێت بە نرخێکی گونجاو لە پڕۆژەکەی ڕیاڵ مەدریددا جێی بێتەوە.


PM:04:02:26/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌