بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکی‌ یه‌كلایه‌نه‌ لە ڕیاڵ بیتسی‌ بردەوە



وێستگە سپۆرت-

یانەی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بە ئەنجامێکی‌ یه‌كلایه‌نه‌ لە یانەی‌ ڕیاڵ بیتسی‌ بردەوە.

لە یارییەکانی‌ هەفتەی‌ پێنجی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنە میوانداری‌ بیتسی‌ کرد، یارییەکە 5-0 لە سودی‌ بەرشەلۆنە کۆتاییهات.

پێنج گۆڵەکەی‌ بەرشەلۆنە جواو فلێکس و لیڤاندۆڤسکی‌ و فیران تۆرێس و ڕافینها و کانسێلۆ لە خولەکەکانی‌ 25 و32 و 62 و 66 و 81 تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانی‌ بەرشەلۆنە بووە 13 خاڵ و بە کاتی‌ چووە پلەی‌ یەکەم.


PM:03:19:17/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌