پێشمهرگه سپۆرت -
ئینریکی لە ئاستی تیپەکەی ڕازییە و دەڵێت بردنەوە دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان قورسە
ئینریکی دەڵێت :من لە ئاستی تیپەکە ڕازیم، نیگەرانیش نیم لەوەی چی لە داهاتوودا دێت، ئێمە 100% لە یاریگادا توانای خۆمانمان بەخشی.
ئینریکی وتیشی: دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان، بردنەوە قورسە، یاریزانەکان تازە گەڕاونەتەوە بەڵام ئەوە بیانوو نییە، دەبێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین، دەبێت پێشبکەوین.
ئینریکی ئاماژەی بەوەشکرد :لە سەرەتاوە یارییەکە قورس بوو، ئەوان دەیانزانی چۆن تۆپەکە بپارێزن، ئێمەش پێویستە فشارێکی زۆر بەرز بکەین، لە کۆتاییدا شایەنی سەرکەوتنەکەیان بوون.