‌ئیتیحادی‌ سعودی‌ جێگرەوەی‌ ڕامۆسی‌ لە ڕیاڵ مەدرید دۆزیوەتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی‌ ئیتیحادی‌ سعودی‌ جێگرەوەی‌ سێرجێۆ رامۆسی‌ دیاری‌ کردووە تا گرێبەستی‌ لەگەڵ واژوو بکات.

ئەمەش دوای ئەوە بوو کە نەیتوانی گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی بگوازێتەوە کە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی سیڤیلیا کردبوو

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سعودی، ئەلشەرق ئەلئەوسەت، یانەی ئیتیحاد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ داڤید ئالابای بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدرید بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە ئۆفەرێکی بە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ یانە شاهانەییەکە ناردووە.



PM:03:15:05/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌