پێشمهرگه سپۆرت -
تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدرا و گروپی شەشەم بەهێزترینە.
لە شاری مۆناکۆی فەڕەنسا و بە ئامادەبونی نوێنەری یانەکان و هەردوو ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێ جۆ کۆڵ و ئەبیداڵ تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدرا و ئەنجامەکەی بەمشێوەیە بوو
کۆمەڵەی یەکەم بایرن میونخ، مان یونایتد ، کۆپنهاگن ، گەڵەتەسەرای
کۆمەڵەی دووم ئیشبیلیە ، ئارسیناڵ ، ئایندهۆڤن ، لانس
کۆمەڵەی سێیەم ، ناپۆلی، ڕیاڵ مەدرید، سپۆرتینگ براگا، یونیون بەرلین
کۆمەڵەی چوارەم ، بەنفیکا و ئینتەرمیلان و سالزبۆرگ و ڕیاڵ سۆسیداد
کۆمەڵەی پێنجەم، فەینۆرد و ئەتلەتیکۆ مەدرید و لازیۆ و سێڵتیک
کۆمەڵەی شەشەم ، پاریس سانجێرمان و بۆروسیا دۆرتمۆندو میلان و نیوکاسڵ
کۆمەڵەی حەوتەم، مانچستەر سیتی و لایپزیگ و ڕید ستار بەلگراد و یۆنگ بۆیز
کۆمەڵەی هەشتەم ، بەرشەلۆنە و پۆرتۆ و شاختار دۆنێتسک و ئەنتۆرب
جێگەی ئاماژەیە یارییەکانی جەولەی یەکەم لە 19 و 20ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.