یانەیەکی‌ ئینگلیزی‌ لەگەڵ بەرشەلۆنە گفتووگۆی‌ دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی‌ فاتی‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی بەرشەلۆنە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لەگەڵ یەکێک لە یانە گەورەکانی خولی ئینگلیزی، بۆ گواستنەوەی ئەنسۆ فاتی کەوتە دانوستان.

فاتی گرێبەستێکی بەردەوامی لەگەڵ بەرشەلۆنە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧ هەیە، بەڵام دەنگۆی زۆر لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە ئیسپانییە لاوە لە کامپ نو هەیە.

فابریزۆ ڕۆمانۆ لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، بارسێلۆنا و تۆتنهام لە دانوستانێکی فەرمیدان بۆ گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە بە خواستن بۆ یانە ئینگلیزییەکە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤.

گفتوگۆ لەنێوان بارسێلۆنا و تۆتنهام لەسەر زۆر بابەتی دارایی هەیە، بەتایبەتی کە یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت لەماوەی خواستندا تەواوی مووچەکەی‌ تۆتنهام بیدات و بۆی‌ هەبێت لە دوای‌ خواستەنەکەی‌ بیگەڕێنێتەوە

ئەو ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگە دووپاتی کردەوە کە یانەی‌ چێڵسیش یەکێکی‌ ترە لەو یانانەی ئارەزووی  گواستنەوەی‌ فاتی دەکات، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە هیچ ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەش نەکردووە .



PM:03:14:31/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌