‌ئاگادارن چی‌ پێشکەشی‌ مێسی‌ کراوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

کۆشکێکی سێ نهۆمی کە شێوەکەی لە ناوی میسی وەرگیراوە و تێچووی 50 ملیۆنە پێشکەشی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە کراوە.

ئەم خانووە تایبەتە کە بە کۆشکی مێسی لە میامی ناوزەند کراوە و کە تێچووی ئەم کۆشکە سێ نهۆمیە بڕی 50 ملیۆن دەبێت لە کاتێکدا میسی لە کۆشکێكی 5 ملیۆن دۆلاری لە میامی دەژی و زۆربەی هەوادارانی دەڵێن لە ژیانێکی شاهانە دەژیت.

خۆسێ ڤێلیزی تەلارساز کە بنکەکەی لە میامییە دیزاینی کۆشکێکی شێتانەی کردووە بۆ لیۆنێل میسی کە بە بڕی 50 ملیۆن دۆلارتێدەچێت.

ئەم پڕۆژە تەلارسازییە لە میامی ناوی لێنراوە کۆشکی مێسی و ئیلهام لە ناوی لیۆنێل مێسی وەرگرتووە و کە شێوەی 'M' کاتێک لە ئاسمانەوە سەیر دەکرێت .

کۆشکی مێسی لە سێ نهۆم پێکهاتووە بە گشتی پێنج مەلەوانگەی تێدایە و یاریگای تۆپی پێ ، یاریگای تێنس ، سێ شوێن بۆ نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر تێدایە و و شوێنێکی تایبەتی بۆ یەختەکانی مێسی.

هەروەها گەراجێکی گەورەی ئۆتۆمبێل و باخچەیەکی تایبەتی تێدایە وە ئەم کۆشکەکە بە دارخورما ڕازێندراوەتەوە و لە نێو کۆشکەکە ژووری یاری و ژووری ئاهەنگ و سینەمای تایبەتی تێدایە.



PM:03:17:30/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌