پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی هه‌شت یاری ، جه‌وله‌ی دووه‌می خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو ، كه تێیداو مه‌خمور یه‌كسان بوو ، هه‌رچی هه‌ریره به ئه‌نجامی 9 گۆڵی بێ وه‌لاَم له ڕه‌واندوزی برده‌وه و سۆران -یش به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر خه‌لیفان توشی شكست هاتن .
هه‌ر له درێژه‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه ، شێروانه توانی له نێو یاریگه‌ی خۆیدا له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بباته‌وه و پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشه‌كانیش بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخیان به‌ده‌ست هێنا .
له شاری ده‌ربه‌ندیخان ، یاری نێوان تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و چوار قوڕنه ئه‌نجام دراو هه‌ردوو تیم به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون ، ئه‌مه‌و سیروانی نوێ له‌به‌رامبه‌ر خاكی كه‌ركوك توشی شكست هاتن و ئاشتی شاری سلێمانی-یش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 7 گۆڵی بێ وه‌لاَم له خه‌لاَتی پێنجوێنی برده‌وه .