ته‌ندروستی -
شێوازی نوستن یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی پێویسته گرنگی پێبدرێت، پسپۆڕان ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌ده‌نه هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یات ته‌ندروست و بێ ئازار بێت گرنگی به شێوازی نوستنیان بده‌ن.
لیفیتیكس وه‌ك پسپۆڕێكی نوستن له هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشتت هه‌یه و له‌سه‌ر سك ده‌خه‌ویت ئه‌وه مانای وایه شێوازی نوستنه‌كه‌ت هه‌ڵه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سك ده‌خه‌ویت په‌ستان له‌سه‌ر بڕبڕه‌كانی پشتت دروست ده‌بێت و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆی ئازاره‌كه‌ته"
نوستن له‌سه‌ر پشت یه‌كێكه له شێوازه گونجاوه‌كانی نوستن، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار ده‌دات، ئه‌و كاته‌ی به‌رده‌وام په‌ستانی زۆر له‌سه‌ر پشتت بێت ئه‌وه زیانی درێژخایه‌ن به بڕبڕه‌كانی پشت ده‌گات.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ده‌توانیت له‌سه‌ر لا بخه‌ویت، گۆشه‌یه‌ك بخه‌ره نێوان قاچه‌كانت و سه‌رینێك بخه‌ره ژێر سه‌رت، ئه‌مه باشترین شێوازی نوستنه"