پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به یاری نێوان ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و یابان ، كۆتایی هات به 22 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا .
له شاری ئورومییه و له نێو هۆڵی غه‌دیر و له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 26 ی ئابی 2023 دوا یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه له نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی ئێرانی میواندار و یابان به‌ڕێوه چوو ، له‌و یارییه‌دا و له گێمی یه‌كه‌م ڕكابه‌رییه‌كان به‌هێز بوون ، به‌لاَم ئاست به‌رزی یاریزانانی یابان توانیان ئه‌و گێمه به ئه‌نجامی 20 - 25 خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتا بهێنن .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌م یاریزانانی یابان به ئاستێكی به‌رزتر هاتنه نێو یاریگه و به ئه‌نجامی 18 - 25 خاڵ بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كردوو ، هه‌روه‌ك له گێمی سێهه‌م و كۆتایی دا هه‌مان سیناریۆیان دووباره كرده‌وه .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ، هه‌ڵبژارده‌ی یابان له مێژووی توانی بۆ ده یه‌مین جار نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و ئێران به پله‌ی دووه‌م هات و هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ و صین پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندیان وه‌رگرت ، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراقی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه له كۆی 5 یاری به 1 سه‌ركه‌وتن و 4 شكست له نێو 18 هه‌ڵبژارده له پله‌ی 12 ی ڕیزبه‌ندی جێگیر بوو .