عێڕاق توشی‌ شكست هات و پله‌ی‌ 12 ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ئاسیا به‌ده‌ست هێنا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ عێراق دوا یاری‌ خۆی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا ئه‌نجام دا .

له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌هیدان ، له‌ شاری‌ ئورومیه‌ی‌ ولاَتی‌ ئێران ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ عێراق دوا یاری‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئه‌نجام داو ڕوبه‌ڕوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ هندستان بۆوه‌ ، له‌و یارییه‌دا دووباره‌ ، یاریزانانی‌ عێراق نه‌یان توانی‌ سه‌ركه‌وتووبن دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ سێتی‌ یه‌كلایه‌نه‌ دۆڕاندوو به‌ پله‌ی‌ 12 ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ ماڵئاواییان له‌ یارییه‌كانی‌ 22 هه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا كرد .


PM:05:36:25/08/2023




ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌