نیمار سەبارەت بە گرێبەستە خەیاڵییەکە وەڵامی‌ دایەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

نیمار داسێلڤای‌ بەڕازیلی‌ و ئەستێرەی‌ یانەی‌ پاریس سانجێرمان سەبارەت بە  گرێبەستی‌ یانە سعودییەکە وەڵامی‌ دایەوە

نەیمار پەیوەندی بە ئەگەری جێهێشتنی پاریس سانجێرمانەوە هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا، هەرچەندە گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی تۆڕی "فوت مێرکاتۆ"ی فەرەنسی، یانەیەکی سعودی ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەش کردووە بۆ بەدەستهێنانی نەیمار، لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

ڕوونیکردەوە کە ئەو یانەیە بەبێ ئەوەی ناسنامەکەی ئاشکرا بکات، گرێبەستێکی بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە نەیمار کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەیمار بە ڕەتکردنەوە وەڵامی ئەو پێشنیارەی داوەتەوە، چونکە لە ئێستادا هەوڵدەدات لە ئەوروپا بمێنێتەوە و تەنها ئەوە ماوە بزانرێت ئایا لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەردەوام دەبێت یان پەیوەندی بە تیپێکی دیکەی کیشوەرەکەوە دەکات.


PM:04:47:31/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌