ته‌ندروستی -
زۆر جار كاتێك شه‌وانه خه‌به‌رمان ده‌بێته‌وه و خه‌و ناچێته‌وه چاومان دوباره، ته‌ماشای كاتژمێر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هه‌تا به‌یانی چه‌ند كاتمان ماوه بنوین، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ داوا ده‌كات هاوڵاتیان له‌م خووه دوور بكه‌وته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌زانكۆی "ئه‌ندیانا" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئاشكرا كردوه كه تیایدا نزیكه‌ی 5000 كه‌س به‌شداریان كردوه، ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ خه‌وی تێكده‌چێت و شه‌وان خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كات بكات ئه‌وه زیاتر گرفتی نوستنی بۆ دروست ده‌بێت.
دكتۆر "سپینسه‌ر داوسۆن" مامۆستا له‌به‌شی زانستی ده‌رونی و مێشك له زانكۆی ئه‌ندیانا ده‌ڵێت" تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ویان ده‌زڕێت و شه‌وانه خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه یان له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ویان لێناكه‌وێت، كاتێك ته‌ماشای كات ده‌كه‌ن زیاتر توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن و نوستنیان قورس ده‌بێت چونكه ئه‌و كاته پێوانه ده‌كه‌ن كه ماویانه بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌ون"
داوسۆن ده‌ڵێت"تاكه باشه له‌گه‌ڵ خۆت بیكه‌یت ئه‌وكاته‌ی خه‌وت تێكده‌چێت ئه‌وه‌یه ته‌ماشای كاتژمێر مه‌كه و دوور بكه‌وه‌ره‌وه له مۆبایل، ئه‌گه‌ر نا ناچار ده‌بیت ده‌رمان بۆ نوستن به‌كاربهێنیت و ئه‌مه‌ش خویه‌كی ته‌ندروستانه نییه و زیانی هه‌یه"