پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئاماده‌بوونی د ، ئازاد حه‌سه‌ن قادر سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و سكرتێر و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه و له شاری به‌غداد و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوبراو كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و گفت‌و گۆ كرا سه‌باره‌ت به میوانداری یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی كچانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا بۆ ئاستی لاوان دوایی ئه‌وه‌ی ولاَتی كوێت میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه .
ئه‌مه‌و له هه‌مان كۆبونه‌وه‌دا بڕیار درا كه له‌سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی لاوانی عێراق بۆ ئاستی كوڕان ده‌ست پێبكات ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی به‌شداری هه‌ڵبژارده‌كه له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا .
وه پشتیوانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق ڕاگه‌یاندرا بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی كوڕان و كچانی پێشكه‌وتوان كه بڕیاره له مانگی ته‌مووزی داهاتوو له ولاَتی جه‌زائیر به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باله‌ی یارییه‌كانی عه‌ره‌بی بكه‌ن .
دواجار یه‌كێتی باله‌ی عێراق و سوپاس و پێزانیان ئاراسته‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان كرد بۆ میوانداری هه‌ڵبژارده‌كانی كچان و كوڕان كه كه‌مپه ئاماده‌كاریه‌كانیان له هۆڵی هه‌ردوو یانه به‌ڕێوه چوون .