پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی 30 ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق كۆتایی هات و دوای یارییه‌كانی یانه‌ی قوه جه‌ویه به كۆی 62 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌م و پێشه‌نگی یانه‌كانه و شوڕته‌ش به جیاوازی ته‌نیا خاڵَێك پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه و زه‌وراش سێهه‌مه به 57 خاڵ .
یانه‌ی دهۆك كه وه‌رزی ڕابردوو توانی بگاته‌وه ڕیزی خولی نایاب 45 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یه و هه‌رچی یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌ورۆزه پله‌كانی 12 و 13 ی ڕیزبه‌ندی یان گرتووه .
سه‌باره‌ت به یانه‌ی زاخۆش 33 خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی 15 ی ڕیزبه‌ندی دێت و دوا پله‌كانی ڕیزبه‌ندیش بۆ یانه‌كانی سه‌ناعه و دیوانیه‌یه .