واده‌ی‌ خولی‌ لاوانی‌ پله‌ نایابی‌ كوردستان دیاری‌ كرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و چالاكی‌ و خولانه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ ده‌دات ، یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ خولی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستانی‌ بۆ ئاستی‌ پله‌ نایاب ڕاگه‌یاند .

له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ یانه‌ به‌شداره‌كان ، لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوبراو سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ خولی‌ نایابی‌ لاوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستانی‌ كرد و بڕیاری‌ دا له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی‌ ته‌مووزی‌ 2023 یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ ده‌ست پێبكات .

یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ خاوه‌ن نازناوی‌ وه‌رزی‌ ڕابردووی‌ خوله‌كه‌یه‌ نوێنه‌ری‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ هونه‌ریه‌كه‌ ئاماده‌ بوو كه‌ بریتیی‌ بوون له‌ هوشیار ئه‌حمه‌دی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوان و ڕێباز صدیقی‌ ڕاهێنه‌ر ، ئه‌مه‌و تیپه‌كه‌ی‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كاری‌ و مه‌شقه‌كانێتی‌ تا له‌ خولی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ نایابی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ عێراق بۆ ئاستی‌ لاوان سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ درێژه‌ پێبدات .


PM:10:06:25/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌