له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان لیژنه‌ی‌ به‌دواداچوون پێكهێنرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 25-5-2023 یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی نا ئاسایی ئەنجامدا ، لەکۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە رووداوە نەخوازراوەکانی رۆژانی رابردوو لەیاری کۆتایی جامی هەرێم و خولی پلە دووەکان روویاندا ، تێیدا بڕیاردرا بە .
 
1- راسپاردنی لیژنەیەکی تایبەت کە پێکهاتووە لە بەڕێزان (هادی کەریم) سەرۆک لیژنە ، (ئازاد محمد ) ئەندام  ، (جەلال سەعید)  ئەندام  ، بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوەکانی  : 

أ- یاری کۆتایی جامی هەرێمی کوردستان ( دهۆک - پێشمەرگەی هەولێر ) . 

ب - خولی پلە دووی کوردستان ، یاری ( شێلادزێ - باتیفا )  . 

2- دواخستنی یارییەکانی گەڕی 4 ی قۆناغی دووەمی خولی پلە دووی کوردستان بۆ رۆژی هەینی 2-6-2023 بەهەمان هۆکاری سەرەوە و چەند کێشەیەکی تر   . 

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان


PM:08:59:25/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌