پێشمهرگه سپۆرت -
تا ئێستا یانەی بەرشەلۆنە هیچ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پێشکەش نەکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، هەفتەی ڕابردوو بوسکێتس، ئەلبا سێرجی ڕۆبێرتۆ لە پاریس بوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ یاریزانەکەی بەرشەلۆنە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ مێسی کۆبوونەتەوە و نانی ئێوارەیان پێکەوە خواردووە، کاتێکیش لێییان پرسیوە ئایا بارسێلۆنا ئۆفەرێکی پێشکەشکردووە، مێسی وتویەتی: نەخێر.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت .