پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی ڕۆژ ئاوای ئاسیا له ولاَتی ئێران و له شاری تاران پاڵه‌وانێتی هه‌ڵبژارده‌كانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیای ده‌ست پێكردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش یه‌كێكه له به‌شدارانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان .
سه‌باره‌ت به به‌شداری هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام له یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به سایت و په‌یجی پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان كردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ، ئاریان عه‌لی ئیحسان كه یه‌كێكه له یاریزانه پاڵه‌وانه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌هێز كردووه و جگه‌له ئاریان ، حسێن عه‌لی له شاری هه‌ولێر و عه‌باس حسێن ته‌واوكاری پێكهاته‌ی كوڕانن .
ئه‌سعه‌د وتیشی ، هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ، عێراق ، ئێران ، سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان ، لوبنان ، سوریا و قه‌ته‌ر ، له هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانی كوڕانن و له 41 یاریزان پێك هاتوون .
وه له‌سه‌ر ئاستی كچانیش ، 22 كچه یاریزان له ولاَتانی ، ئێران ، عێراق ، كوێت ، سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان و سوریا له‌و كێبڕكێیه‌دان .
له كۆتا لێدوانی ئه‌سعه‌د ووتی ، له به‌رواری 23 ی مانگی ئایار یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ستی پێكردووه و له به‌رواری 30 ی ئایاری 2023 كۆتایی دێت .